چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ژنێکی گەنجی کەمئەندامیان رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوی ٢٣ی کانوونی دووەمدا لەعەفرین ژنێکی گەنجی کەمئەندامیان بە ناوی خالیدە هەنان رفاند.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە گوندی یاڵانقۆز لە ناوچەى جندرێسی عەفرین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی حسێن هەنان و کچە کەمئەندامی ئەو ماڵەیان بە ناوی خالیدە هەنان رفاند.

چەتەکان لە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەدا، لەملاواوە چوونەتە سەر بانی ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەرگای هەورەبانی ماڵەکەیان شکاندووە و چوونەتە ناو ماڵەکە دەستیان کردووە بە لێدان و ئەشکەنجەکردنی ئەندامانی ئەو خێزانە و کچەکەیان رفاندووە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە، حسێن هەنان باوکی خالیدە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە رفێندرابوو و ماوەیەکی زۆر لە زیندانی دەوڵەتی تورکدا بووە.

ژ.ت