چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٣ ژنیان ڕفاند

چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ ٣ ژنی گەنجیان ڕفاند.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار کە پشتی بە سەرچاوە خۆجییەکان بەستووە، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی تورکمانی گرێ سپی ٣ ژنی گەنجیان ڕفاندووە.

سەرچاوەکان رایانگەیاند، ناوی ژنە ڕفێنراوەکان ئەمانەن: شەهامە فەیسەل ئەل عەبدوڵلا، تەیما ئیبراهیم ئەسوەد و هەولا یاسین ئەل مەلا.

ف.ق