چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی دەستڕێژی گولەیان لە منداڵێک کرد

چەتەکانی ئەردۆغان لە شاری سەرێکانی رۆژئاوای کوردستانەوە کە داگیرکراوە، دەستڕێژی گولەیان لە منداڵیکی ٩ ساڵی خەڵکی سەرێکانی باکوری کوردستان کرد.

چەتەکانی ئەردۆغان لە شاری سەرێکانی رۆژئاوای کوردستانەوە کە داگیرکراوە، دەستڕێژی گولەیان لە منداڵیکی ٩ ساڵی خەڵکی گەڕەکی بارشی سەرێکانی شاری روحای باکوری کوردستان کرد. چەتەکان لە دووری ٤٠٠ مەترەوە تەقەیان کردووە، لە کاتێکدا کە ئەو منداڵاە دەچووە ماڵی باپیری.

منداڵاکە کە ناوی یوسف هایە کوڕەکەیان بۆ نەخۆشخانەی سەرێکانی گواستەوە.

یوسف دوای چارەسەر سەرەتایی بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی ناوەندی روحا گواسترایەوە. دۆخی یوسف باشە و لەژێ چاودیری پزیشکەکاندایە.

ف.ق