چەتەکانی دیفاع وەتەنی پەلاماری خاڵەکانی هێزەکانی ئاسایشیاندایەوە

چەتەکانی دیفاع وەتەنی هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە نزیک خوێندنگەی قامشلۆ و لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەشدا چەند چەتەیەک کوژران.

چەتەکانی دیفاع وەتەنی، جارێکی دیکە ئاگربەستیان پێشێلکرد و چەند خولەکێک پێش ئێستا هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە نزیک خوێندنگای قامشلۆ.

هێزە ئەمنییەکان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند و چەتەکانیان ناچار بە گەڕاندنەوە بۆ خاڵەکانیان کرد و لە وەڵامی هێرشەکەشدا ژمارەیەک چەتە کوژران.

ف.ق