چەتەکانی تورکی داگیرکەر هاوڵاتیەکیان لە عەفرین ڕفاند

چەتەکانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی ڕاجۆی سەربەر عەفرین هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفاند.

ئەمڕۆ، هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تاوانێکی تری دژە مرۆڤایەتییان لە عەفرین ئەنجامدا، چەتەکانی جەبهەل-شام بڕیاری هەواڵگریی دەوڵەتی تورکیان جێبەجێ کرد، بەو هۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە گوندی عەلتانیا-ی سەربە ڕاجۆی عەفرینیان ڕفاند.

 بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییە ڕفێندراوە ناوی کەمال محەمەد جەعفەر-ە و سێ مانگ بەر لە ئێستاش بۆ جێیەکی نادیار ڕافێندرا بوو؛ لە ئێستادا چەتەکان لە بەرامبەر ئازاد کردنیدا داوای پارە لە بنەماڵەکەی دەکەن.

ف.ق