چیا کورد: ئەنقەرە سیناریۆیەکی نوێی بەدەستەوەیە

بەدران چیا کورد رایگەیاند کە چەتەکانی دەستەی تەحریری شام بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە رەوانە دەکرێن و دەخوازرێت ئەو چەتانە بەرامبەر بە قەسەدە شەریان پێبکرێت و وتی، "ئەو سیناریۆیە وەک بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق".

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەدران چیا کورد باسی لەوەکرد لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک شوێنگۆڕکێ بە چەتەکانی دەستەی تەحریری شام دەکرێت و سەبارەت بەو پەرەسەندنانەی لەئارادان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

چیاکورد باسی لەوەکرد، کە رووداوەکانی ناوچەکە بەتایبەتی لە عەفرین بەرفراوان و فرەرەهەندن و وتی: "ئەو دۆخەی چەتەکانی دەستەی تەحریری شام لە دژی قەسەدە بکەونە شەڕەوە، پەیمان و هەڕەشەکانی رژێمی سوریا لە ئیدلب، دەخوازرێت ئەوە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی قەسەدە و خۆبەڕێوەبەری. ئەم سیناریۆیەش دەکوێتە چوارچێوەی پەیمان و رێککەوتنی نێوانی تورکیا و حکومەتی دیمەشق. هەروەها بۆ پاکتاوکردنی گروپە بچوکەکان کە ئەوان و تورکیا لە رووی ئایدۆلۆژییەوە ناگەنە رێککەوتنە. ئەوەی جیا لەوە دەکرێت ئەوەیە کە دەخوازرێت ناوچە داگیرکراوەکان و دەوروبەری جارێکی تر بکەونەوە بن دەستی داعش.

ئێمە بەرەوڕووی دۆخێکی مەیدانین، کە بۆ گۆڕانکاری مەترسیدار و جددین و راستەوخۆ کاریگەری لە چارەسەری سیاسی و ئاشتەوایی و رێککەوتنی سوریا دەکات. ئەمە هەمو هەوڵدانێکە کە گورزی کوشندە لەلایەن رژێمی تورکەوە لە هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی دەدرێت. ئێمە رووبەڕووی پڕۆژەیەکین کە بە گشتی دەوڵەتی تورک پشتیوانی لێدەکات، ئامانجەکەشی گۆڕینی دیموگرافیای نوێ، پاکتاوکاری لە رێگەی داگیرکاری و کۆچبەرکردنی گەلانی ناوچەکەیە. لە نزیکەوە چاودێری رووداو و پێشهاتەکان دەکەین. دۆخەکە لە داهاتوودا زیاتر روون دەبێتەوە. بێدەنگی هێزە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان بە واتای قەبوڵکردنی پڕۆژەی تورکیایە کە باسی لێدەکات".

ئێمە رامانگەیاند کە تورکیا بۆ نزیککردنەوەی ئەو چەتانەی کە هاوکاری دەدەنە رژێم و سیاسەتەکەی لە سوریا، پلانێکی ئامادەکردووە. ئەگر ئێمە باس لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بکەین، گروپی چەتە بەناوی ئەحرار شەرقیەش لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە. سەرباری ئەوەش تورکیا تا ئێستا پشتیوانی لەو رێکخراوە دەکات. تورکیا گوێ بە یاسا و رێککەوتنە نێونەتەوەییەکان نادات. لە راستیدا هەڵسوکەوتی داگیرکەران و پشتیوانیەکانی لە گروپە تیرۆرستییەکان گەورەترین بەڵگەن لەسەر پێشێلکاری یاسایی.

چیا کورد باسی لەوەکرد، کە دەبێت ئێمە لە هۆکاری ئەو ئەنجامانە تێبگەین و رایگەیاند: "ئەمەش ئەنجامی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و پشتیوانییەکانیەتی بۆ چەتەکان. تا پشتیوانی لە داگیرکەری و تیرۆریستان هەبێت ئێمە بەرەوڕووی ئەو پەرەسەندنانە دەبینەوە. رەنگە ئەمڕۆ دۆخەکە گەیشتبێتە قۆناغی پاکتاو و سەپاندن. ئەوەی ئەو گروپانە هەڵدەبژێرێت تورکیا بۆ خۆی بە باشی دەبینێت، رۆژێک دەبنە ئامانجی هەمان ئەو سیاسەتە. باشترین رێگەچارە کۆتاییهێنانە بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک و دەرکردنی چەتەکان لەو ناوچانە. رۆڵی رای گشتیی نێونەتەوەییش بۆ کۆتاییهێنان بە هەبوونی تورکیا کە رێگرە لەبەردەم چارەسەری سوریا، رۆڵێکی کاریگەرە. بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی تورکیا بەشێکە لە سیاسەتی هەرێمی و لە زۆر دۆخدا فاکتەری سەرەکیە، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوەدا وەک پێویست نییە. چارەسەری دیکە ئەوەیە کە گەلانی سوریا کۆببنەوە و تێبگەن کە نابێت مرۆڤ بڕوا بە سیاسەتەکانی تورکیا بکات. هەبوونی تورکیا بەردەوامبوونی گێژاو و کاولکارییە لە داهاتوودا".

بەدران چیاکورد باسی لەوەکرد کە ئەو دۆخەی عفرین کاریگەری لە ناوچەکانی تری ژێر داگیرکەریدا دەکات و وتی، "لەگەڵ پەرەسەندنەکان ئەگەر چەتەکانی دەستەی تەحریری شام بچنە ناوچە داگیرکراوەکان ئەو ترسە رێگە لەبەردەم شەڕی نوێ دەکاتەوە. بەڵام دۆخی ئێمە لە قۆناغەکانی دیکە جیاواز نییە. بەتایبەتی عفرین، ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی سەرجەم ناوچەکانمان کە لە ژێر داگیرکاریدان رزگار بکەین".

هـ . ب