دادگای دادی كۆمەڵایەتی: ئیمرالی بووەتە كەلاوەیەكی وێرانە لەدەرەوەی یاسا

دیوانی دادی كۆمەڵایەتی تەبقا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئەو گۆشەگیریەی ماوەی بیست و چوار ساڵە لەبەرامبەر رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بەردەوامە، شەرمەزار کرد و رایگەیاند كە زیندانی ئیمرالی بووەتە كەلاوەیەكی وێرانە كە لەوێدا سزای نایاسایی دەسەپێندرێت.

ئەندامانی دیوانی دادی كۆمەڵایەتی تەبقا لێدوانێكی راگەیاندنیان بۆ رای گشتیدا. هاوسەرۆكی دیوانی داد"مۆعتەز سودان" لەبەردەم باڵەخانەی دیوانی داد لەتەبقا لێدوانە راگەیاندنیەكەی بۆ رای گشتی خوێندەوە.

لەلێدوانەكەدا هاتبوو، بەگوێرەی هەموو پێوانەكانی مافی مرۆڤ، گۆشەگیری ئەشكەنجەیەكی سیستەماتیك و تاوانێكی مرۆڤایەتیە و دەڵێت:"رێككەوتنی نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر رێگریكردن لەئەشكەنجە، هەموو دەوڵەتەكان تێدا بەشدارن كە هیچ كەسێك رووبەرووی ئەشكەنجە و هەڵسوكەوتی دەرەوەی یاسا نەبێتەوە و بۆ رێگریكردن لەئەشكەنجە هەموو رێكارەكانی یاسایی و بەرێوەبردن دەگیردرێنەبەر.

لەبەردەوامی لێدوانە راگەیاندنیەكەی دیوانی دادی كۆمەڵایەتی تەبقادا هاتووە، پشتڕاستكراوەتە كە زیندانی ئیمرالی بووەتە كەلاوەیەكی وێرانە كە تێدا سزای نایاسایی و لەدەرەوەی چاودێری یاسایی دەسەپێندرێت. پارێزەر لەمافی خۆپاراستنی دۆزی یاسایی بێ بەشكراوە و سزای دیسپلین دەسەپێندرێت و چاوپێكەوتن لەگەڵ زیندانیان قەدەغە دەكرێت.

دیوانی دادی كۆمەڵایەتی بانگەوازی لە كۆمیتەی رێگریكردن لەئەشكەنجە"سی پی تی"دەكەن، راپۆرتی خۆی لەسەر بەسەركردنەوەیان لەمانگی ئەیلوولی رابردوودا بۆ ئیمرالی پێشكەشی بكەن. و بن پێ كردنی مافی مرۆڤ لەزیندانەكەدا لەلایەن دەوڵەتی توركەوە ریسوا و شەرمەزار بكەن. هاوكات دیوانی داد، بانگەوازیش لە رێكخستنی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەكات، كۆتایی بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان بهێنن و ئازادی بكەن.

ف.ق