داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ئیدانە کرا

داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ٥هەمین ساڵدایە و ئەو داگیرکەریە بە رێکخستنی چالاکییەکی جەماوەری ئەو داگیرکەریی ئیدانە کرا و پەیامی "کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنین" لە چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، یەکێتیی ژنانی گەنج و ئەندامانی دەزگاکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر داگیرکردنی عەفرین ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی بزووتنەوەکە لە ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب دەستیپێکرد و بەرەو پارکی عەفرین لە گەڕەکی ئەشرەفییە ڕۆیشتن. گەنجان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و پۆستەرەکانی "تۆڵە" و "بە ڕۆح و گیانی گەنجانی گیانفیدا داگیرکەری تێکدەشکێنین و عەفرین ڕزگار دەکەین" بەرزکرابوونەوە.

نادیە یوسف ئەندامی یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر وتی: "لە کەسایەتیی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم دا، ئێمە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. هەموومان دەزانین، کە ماوەی شەش ساڵە عەفرین داگیرکراوە و لەو کاتەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کانتۆنەکە و سروشتەکەی کاول و پێشێل کردووە، بەڵام عەفرین هەمیشە لە دڵماندایە و کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنین".

نادیە یوسف ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت ئێمە پاکتاو بکات و وتی: "بەڵام بە بیر و ڕامانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئێمە هەمیشە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەوەستینەوە".

ڕێپێوانەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدان کۆتایی پێهات.

ژ.ت