داگیرکەران بە چڕی گوندەکانی تەل تەمر و تربەسپی تۆپباران دەکەن

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و تاوان ئەنجام دەدەن. ئێستاش گوندەکانی تەل تەمر و تربەسپی بە چڕی تۆپباران دەکەن.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی دەشیشێ و گۆزەلی ناوچەی تەل تەمر بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران دەکەن.

هەروەها گوندەکانی دێرنا قولینگای ناوچەی تربەسپی بە چڕی تۆپباران دەکرێت.

تاوەکو ئێستا ٤ تۆپی هاوەن لە ناوەڕاستی گوندی دێرنا قولینگا و گردێکی شوێنەراوی کۆن کەوتوون.

ف.ق