داگیرکەران گوندی بێنێی شێراوایان تۆپباران کرد

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بێنێی شێراوایان تۆپباران کرد و لە قامشلۆش فڕۆکە چاودێریەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوێنێ شەو گوندی بێنێ و گردی شەهید خابوری سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینیان تۆپباران کرد.

هەروەها شەوی ڕابردوو فڕۆکە چاودێریەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ئاسمانی قامشلۆ و ناوڤکورێ و سێگرکا دەستیان بە جموجووڵ کرد.

ف.ق