داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شەهبا، شێراوا و شەرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ناوچەی شێراوا و شەهبا و ناوچەی شەڕایان تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سۆخانەک، ئاقیبێ و بێنێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینیان تۆپباران کرد. تاوەکو ئێستا ٢٠ تۆپ لە گوندەکان کەوتوونەتە خوارەوە.

داگیرکەران لە هەمانکاتدا گوندی کەفەر نایای کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد. نزیکەی ١٠ گولە تۆپ لە گوندەکان کەوتوونەتە خوارەوە.

تۆپبارانەکە بەردەوامە.

دەوڵەتی داگیرکەر لە هەمانکاتدا گوندەکانی کشتارێ، کەفەر ئانتۆن، تات مەڕاشی شەرا و گودەکانی شێوارخاش تۆپباران دەکات. تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٠ گولە تۆپ لە گوندەکان کەوتوونەتە خوارەوە. هێرشەکان بەردەوامن.

ف.ق