داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شەهبا و ڕۆژئاوای کۆبانێ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردەوە سەر شەهبا و ڕۆژئاوای کۆبانێ و گوندەکانی شێراوای کانتۆنی عەفرین.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە بۆردومانکردن هێرشیان کردەوە سەر گوندەکانی ئوم قورا، وەحشییە لە کانتۆنی شەهبا.

بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانی مادیی بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان گەیشتووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی تاوانەکانیدا، گوندەکانی زورموغار و شێخلەر و گوندی ئەحمەد مونیر لە ڕۆژئاوای کۆبانێ بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

لەو بۆردومانەدا زیاتر لە ١٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتون. گوندە بۆردومانکراوەکان دەکەونە سنووری باکووری کوردستان و لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر جەرابلۆسی داگیرکراودان.

هاوکات سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی شێراوای کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا لە گوندی باسل، گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی ئەحمەد عیماد ئیبش برینداربوو.

ژ.ت