داگیرکەران هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و شەهبا: کەسێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هەرێمی شەهبا و عەین عیسای تۆپباران کرد. لە عەین عیسا کەسێک بریندار بوو.

دەوڵەتی تورک هێرشی لەدژی خەڵکی مەدەنی و ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی پێدەدات.

زیاتر هێرش لەبەرانبەر هەرێمەکانی عەین عیسا، شەهبا، زرگان و تەل تەمر ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١١:٤٠دا گوندی مەعلەکی رۆژئاوای عەین عیسا تۆپبارانکرا. لە هێرشەکەدا کەسێک بە ناوی فادی خەلاوی بریندار بوو.

هەروەها کاتژمێر ٠٩:٢٠ گوندی ئۆم هۆشی شەهباش تۆپبارانکرا. لانیکەم ٧ ئۆبۆس بەر گوندەکان کەوتوون.

ف.ق