داگیرکەران هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و شەرا

دەوڵەتی تورک گوندەکانی جەهبە و مشەرفێێ رۆژهەڵاتی عەین عیسا و تنبی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی جەهبە و مشەرفی سەر بە رۆژهەڵاتی عەین عیسا و دەورۆبەری رێستۆرانی نەخیلی سەر رێگەی ئێم ٤ی تۆپباران کرد.

هەمان داگیرکەران گوندی تنبی ناوچەی شەرای عەفرینیشیان تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لەبەرچاوی جیهان تاوان ئەنجام دەدات.

ف.ق