داگیرکەران هێزێکی زیاتر بۆ گوندێکی نێوان تەل تەمر و زرگان دەگوازنەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزی زیاتر بۆ گوندێکی نێوان ناوچەی تەل تەمر و زرگان دەگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی هاوارنیوز، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، جموجۆڵی سەربازی لە گوندی مەناخی باکوری ناوچەی تەل تەمر و سەر رێگای ناوچەی زرگان زیاتر کردووە.

راگەیەنرا کە سەنگەرەکانی سەر گوندی مەناخیان هەڵگرتووە و لە جێگاکەی تانک جێگیرکراون.

گردنی تەک مەناخ، شوێنێکی ستراتیژیە کە دەکەوێتە نێوان رێگای تەک تەمر و زرگان.

جموجۆڵی داگیرکەران لەکاتێکدایە کە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی تەل تەمر و زرگان زیادی کردوە.

ف.ق