داگیرکەران لە عەفرین کەسێکیان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین هاوولاتیەکی مەدەنی-یان ڕفاند. چەتەکانی سووڵتان موورادیش بەدەیان داری زەیتوون و قەزوانیان بڕی.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ، هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی محەمەد محەمد مووستەفا-یان لەگوندی ژانژال-ی ناوچەی راجۆی عەفرین ڕفاندووە.

گرووپە چەتەکانی سووڵتان مووراد-ی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوەند و ناوچەکانی عەفرین زیاتر لە ٧٥ داری زەیتوون  و قەزوانیان بڕیوە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی  کە لە ساڵی ٢٠١٨وە  عەفرین-یان داگیرکردووە . بەهەزاران هاووڵاتیان ڕفاندووە . زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون لە لایەن دەولەتی تورکەوە کوژراون.

ک-ش