داگیرکەران لە گوندی مەملۆی عەفرین ٥ هاوڵاتیان ڕفاند

چەتەکانی گوایە 'پۆلیسی سەربازی' و 'ئەلموعتەسەم بیللا'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥ هاوڵاتی مەدەنیان لە گوندی مەملۆی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین ڕفاند.

چەتەکانی گوایە 'پۆلیسی سەربازی' و 'ئەلموعتەسەم بیللا'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥ هاوڵاتی مەدەنیان لە گوندی مەملۆی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین ڕفاند.

ناوی سێ کەس لە ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: "ڕەشید زێبار (ئەبو کاوە)، سەڵاح ئەحمەد ئیبراهیم و مستەفا خەلیل زێبار."

نازانرێت ڕفێنراوەکان بۆ کوێ براون.

لە گوندی مەملۆ لە ١٢ی تشرینی یەکەمەوە ڕفاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢ی هاوڵاتی مەدەنی لەو گوندە ڕفێنراون و چارەنووسیان نادیارە.

ف.ق