داگیرکەران رێگای M4 و عەین عیسایان تۆپباران کرد: ٣ مەدەنی بریندار بوون

لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە سەر رێگای نێودەوڵەتی M4 و ناوچەی عین عیسا ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ٣ ساڵانە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانی، بە چەکی قوڕس ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەڵەتی M4یان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

ناوی بریندارەکان بریتیە لە محێدین حاجی ٣٥ ساڵان، مەحمود زێد زێدین ٣ ساڵان و منهەل ئەحمەد عەبد ٢٢ ساڵان.

ز.ش