داگیرکەران عەین عیسا بە قورسی بۆردومان دەکەن

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ هێرشی کردە سەر ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای عەین عیسا.

گوندەکانی مەعلەک، کامپی عەین عیسا، ڕێگای ئێم ٤، گوندەکانی جەهبل، فاتس و سکێرۆ و هەروەها چێشتخانەی نەخیل و عەمبارەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بە چڕی تۆپباران دەکرێن.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانیان دایەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٢١:٤٠ ەوە لە بنکەکانیەوە لە کیرۆمازات و حەمام تورکمان و شرگراک دەستیپێکرد و تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

ژ.ت