داگیرکەران ژنێکیان لە عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بازگەیەکی سەر ڕێگای عەفرین ژنێکیان ڕفاند.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژی دووەمی جەژنی ڕەمەزاندا، لە دەروازەی عەفرین ژنێکی خەڵکی گوندی شیتکای سەر بە ناوچەی ماباتایان ڕفاند.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە، کەلەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕفێنراوە ناوی ئارین فەخری موسلیمە. تەمەن ٣٧ ساڵە و دایکی ٢ منداڵە.

ژ.ت