داگیرکەران زەوی جووتیاران دەسوتێنن

بەهۆی هێرشی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندەواری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا، ئاگر بەربووە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیاران.

دوێنێ، داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی مامناوەند بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان لە گوندی فاتسە (١٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا) کردە ئامانج، بەهۆیەوە دەیان هێکتار بەروبوومی گەنم و جۆ ئاگری تێ‌بەربوو.

بەهۆی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر گوندی شەرگراکی داگیرکراو لە نزیک ڕێگەی نێودەوڵەتی M4، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانی بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.

جێگەی ئاماژەپێدانە، داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوێنێ بەهەمانشێوە بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی گوندی سەڵیبی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە، بەڵام پێش تەشەنەکردنی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

ژ.ت