داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە جەندریسە هاوڵاتییەک دەڕفێنن

چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی حاجیلار لە شارۆچکەی جەندریسە لە عەفرینی داگیرکراو، هاوڵاتییەک دەڕفێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی جەندریسە، چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" هاوڵاتی عامر موسلم سلێمان (٣٤ ساڵ) لە گوندی حاجیلار دەڕفێنن.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، چەتەکان هاوڵاتییەکەیان بۆ جێگەیەکی نادیار ڕفاندووە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، لەوەتەی داگیرکردنییەوە لە ئازاری ٢٠١٨، تاوان و پێشێلکاری هەمەجۆر دژی گەل و سروشتی هەرێمەکە ئەنجام دەدەن، ئەوەش لە بەرژەوەندیی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی کە لەسەر خاکی داگیرکراوی سوریا پیادەی دەکەن.