دانیشتوانی عەفرین و شەهبا لەدژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم رێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی عەفرین و شەهبا بە رێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.

بە هەزاران کەس بە دروشمی 'ئێمە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار دەکەین' لە شەهبا کۆبونەوە.

جەماوەر لە ناوچەی ئەحداس بەرەو گوندی مەراتەوە بە دروشمی دژی پیلانگێڕێ رێپێوانیان ئەنجامدا.

دوایر لە گوندی مەرات خولەکێک رێز لە گیانی پاکی شەهیدان گیرا و دواتر گوێ لە قسەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گیرا.

نوێنەری زۆر دەزگا و ئەنجومەن لە گۆڕەپانی میتینگەکە کۆبونەوە. بەشداربوانی رێپێوانەکە لەسەر بابەتەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

زەلوخ بەکرد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین لەسەرەتادا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد کە زۆر دەوڵەت بەشداریان کرد و وتی، " بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان ئەمڕۆ دانیشتوانی عەفرین و شەهبا رژانە نێو شەقامەکان. لە رۆژی سەرەتای پیلانگێڕیەکەوە هێزە پیلانگێرەکان هەوڵ دەدەن گەل و رێبەر ئاپۆ لەیەک جیابکەنەوە. بەڵام هەرچیەک دەکەن ناتوانن. هەموو کەسێک بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان لەسەرپێیە.

محەمەد وێس ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی شەهباش پیلانگێریەکەی شەرمەزار کرد و وتی، " لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەت و هەموو دەزگا مرۆییەکان داوا دەکەن هەوڵ بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان بدەن."

ف.ق