دانیشتوانی منبج: پێویستە خانەوادە و پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن

هاوڵاتیانی منبج گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، پێویستە لە نزیکترین کاتدا رێبەر ئاپۆ لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات."

کۆمیتەی دەستپیشخەری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە منبج و ژنانی منبج لە راگەیەنراوێکدا داوایان کرد زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاشکرا بکرێت. هەروەها یادی قوربانیانی هەلەبجەیان کردەوە.

محەمەد عەلی ئەلئەبۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانەری منبج بە بەشداری ئەندامانی دەزگا مەدەنیەکان و پارتە سیاسیەکانی منبج لە یاریگای ناوەراستی شارەکە راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

مێرڤەت حەمەد ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنەلۆژی منبج بە بەشداری ژنانی منبج، راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

لە هەردوو راگەیەنراوەکەدا داواکرا بە زوترین کات زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاشکرا بکرێت و باسی ئەوەشکرا کە پێویستە رێکخستن و شاندە تەندروستیەکان سەردانای ئیمڕالی بکەن و زانیاری لەبارەی دۆخی ئۆجالان بڵاوبکەنەوە.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە پێویستە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان مامەڵەی مرۆیی لەگەڵ زیندانیە سیاسیەکان بکرێت، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان هەڵبگیرێت، خانەوادە و پارێزەران سەردانی ئۆجالان بکەن بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستی ئاشکرا ببێت.

لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت، بێدەنگی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، پشتگیری لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەولەتیەکان دەکات.

دوای خوێندنەوەی راگەیەنراوەکان، رێپێوانێک ئەنجامدرا. ڕێپیوانەکە لە یاریگاکە دەستیپێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی میزانی رۆژئاوای شارەکە بەردەوام بوو. لەناو ڕێپیوانەکەدا دروشمی بژی ڕێبەر ئاپۆ و ئاشکراکردنی دۆخی تەندروستی ڕێبەرتی وترایەوە.

ف.ق