دانیشتوانی تەل تەمر لەدژی داگیرکەری و گۆشەگیری رێپیوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی شاری تەل تەمر لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گۆشەگیری ئیمڕالی ڕێپێوانیان کرد و پەیامی "دوژمن دەشکێنین"یان دا.

بەسەدان هاوڵاتیی شاری تەمری سەر بە حەسەکە، ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتیەکان، بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی داگیرکاریی تورکیا و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکانی لەبارەی هێرشەکان و دۆسیەی سوریا چالاکیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ سوپای تورکیای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس گوندی ئوم کەفی لە ڕۆژئاوای تەل تەمری سەر بە حەسەکەی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوت، هێڵی دابینکردنی کارەبای قەزاکە لە خزمەت پچڕا.

دانیشتوانی شارەکە لەدژی هێرشەکان چالاکیان ئەنجامدا و چالاکیەکە لە بەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا و بزوتنەوەی رۆشنبیری و هونەری قەزاکە دەستیپێکرد.

لە چواڕیانی قەزاکەدا، ناڕەزایەتییەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە. عەبدولوەهاب تەیۆ ئەندامی بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا لەوێ بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛

"هەڕەشە و هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هاوڵاتیان و موڵک و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانیان، بۆ ترساندنی خەڵکی ناوچەکە و داگیرکردنی خاکی سوریایە.

لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیخوڕی بەکارهێناوە و فەرماندەکانی هەسەدە دەکاتە ئامانج.

ئێمە درێژە بە خەباتمان دەدەین، بەرەنگاری ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەبینەوە و فشار دەخەینە سەر هێزە نێودەوڵەتیەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان.

بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین لەسەر خەتی شەهیدان و سەرکردەکان بین. ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووز ده‌پارێزین و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ش ده‌پارێزین كه‌ به‌ده‌ست هاتوون. لە بەرامبەر داگیرکاریدا یەکگرتوو دەبین. ئەو دوژمنە دەشکێنین کە دەیەوێت خاکی کوردستان داگیر بکات”.

خۆپیشاندانەکە بە دروشمەکانی "نا بۆ داگیرکاریی تورک"، "نا بۆ خیانەتکاران و سیخوڕەکان" و "بەڵێ بۆ بەرخۆدان دژی داگیرکاری" کۆتایی هات.

ف.ق