دانیشتووانی کۆبانێ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید رێنجبەر رێباز کرد

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی هەرێمی فرات و کانتۆنی کۆبانێ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید رێنجبەر رێباز (محەمەد عوسمان) کرد.

خێمەی پرسە بۆ شەهید رێنجبەر رێباز (محەمەد عوسمان) کە لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە زاپ شەهید بوو، داندرا. بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ و رێکخراوە و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری سەردانی خێمەی پرسەیان کرد.

بەر لە دەستپێکردنی قسەکان بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە یادی شەهیدان گیرا. دوای رێزلێنانەکە، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئایشە ئەفەندی قسەی کرد.

ئەفەندی باسی لەوەکرد، کە گەریلاکانی ئازادیی بێپسانەوە خۆڕاگری دەکەن و وتی، "بەرخودانی گەریلا تۆوی ئیرادە و تێکۆشانە. بەرخودانی گەریلا بووەتە هۆکاری لەناوچوونو سکستی فاشیزمی تورکیا، لەبەر ئەوە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. شەهیدێک دەڕوات بەڵام بە سەدان جێگەیان دەگرنەوە و تۆڵەی رێنجبەر و هەڤاڵانی دەکەنەوە".

دواتر بەڵگەنامەی شەهیدبوونی شەهید رادەستی بنەماڵەکەی کرا و دروشمی "شەهید نامرن" وترایەوە.

دواتر سەردان و بەسەرکردنەوەکە بە گفتوگۆ و پێشکەشکردنی وتە بەردەوام بوو.

هـ . ب