داعش لە رەقا هێرشی کردەسەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

لە شاری رەقای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان چەتەکانی داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

راگەیەندراکە ئۆتۆمبێلەکە ئەو کاتەی لە شارۆچکەی جدێدات لە رۆژهەڵاتی شارەکەوە بەرەو مەزارگەی شەهیدان دەچوو، هێرشەکە ئەنجامدرا. زانیاریی بەرفراوان لەسەر هێرشەکە رانەگەیەیندراوە.

چەتەکانی داعش هاوکات لەگەڵ هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە هەفتەکانی رابردوودا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.

هـ . ب