ده‌وڵه‌تی تورك به‌ كاتیوشا هێرشی كرده‌ سه‌ر شه‌هبا

ده‌وڵه‌تی تورك گونده‌كانی ئوم ئه‌ لهۆش و ئوم ئه‌لقورای شه‌هبای بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و سوپایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ چه‌ته‌كان دروستی كردووه‌ له‌ گوندی حاجی مه‌ته‌ری دێرك به‌ چه‌ك له‌ مه‌ڕوماڵاتیان دا و زۆر مه‌ڕ له‌ناو چوون.

ده‌وڵه‌تی تورك جگه‌ له‌ باشوری كوردستان هێرشی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاش ده‌كات.

ئه‌و سوپایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ چه‌ته‌كان ئاماده‌ی كردووه‌، گونده‌كانی ئوم ئه‌ل هۆش و ئوم ئه‌لقورای شه‌هبا بۆردومان ده‌كه‌ن. تائێستا ٧ گولـله‌ی كاتیوشا به‌ر هه‌ردوو گونده‌كان كه‌وتووه‌. له‌به‌ر هێرشه‌كان زیانی ماددی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر شوان و مه‌ڕوماڵاته‌كه‌یان زۆر مه‌ڕو ماڵاتی گوندنشینێك به‌ ناو ئه‌تا سه‌رحان و سه‌عیدیان كوشتووه‌.

هـ . ب