درۆکانی میت و پەدەکە کە دەڵێن 'منداڵان دەڕفێنن' پووچەل بوونەوە

ئۆپەراسیۆنی هەڵخەڵەتاندنی میت و پەدەکە بە ناوی 'پەکەکە، یەپەگە/یەپەژە، قەسەدە منداڵ دەڕفێنن' پووچەڵ بوونەوە.

میتی تورک و پەدەکە لەبەرانبەر تەڤگەری ئازادی کورد، هێزەکانی سوریای دیمورکاتی (قەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی هەڵخەڵەتاندن و ڕەشکردن کردوە بە ناوی 'منداڵان دەڕفێنن'، بەڵام درۆکەیان پووچەڵ بوەوە.

لە ماڵپەرێکی نزیک لە پەدەکەدا، ٤ی کانونی دوەم بە ناوی 'وێنە و ناسنامەی ٢٥ منداڵ کە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێنراون' هەواڵێک بڵاوکرایەوە.

( @ProaktifAtolye ) کە هەژمارەیەکە و لەسەر میدیای دیجیتاڵی هەواڵ بڵاودەکاتەوە، خۆی گەیاندە ڕاستیەکان و هەموو ئەو بانگەشانەی ئاشکرا کرد و خۆی گەیاندە منداڵەکان و خانەوادەکانیان.

بەم چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەی ئەو منداڵانەی کە وێنەکانیان بڵاوکراوەتەوە، درۆکان جارێکیتر ئاشکرا بوون.

لە چاوپێکەوتنی ( @ProaktifAtolye )دا ئاشکرا بوون، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە باسیان دەکریت، لەلای خانەوادەی خۆیانن، زۆریان سەردانی هێزە سەربازیەکانیان کردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنیان بچوکە، وەرنەگیراون.

 ( @ProaktifAtolye ) لەسەر ناوی "ئایا پەکەکە منداڵ دەڕفێنێت؟ ئایا قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە بە زۆر چەک دەخاتە شانی منداڵان؟ ئیمە ئەو بابەتەمان کە میت، پەدەکە – ئەنەکە و هەندێک رۆژنامەنوس باسی دەکەن، بۆ ئێوەمان ئاشکرا کرد. ئێمە ئەو منداڵ و خانەوادەکانمان دوواند. هەموو چاوپێکەوتنەکانمان ئامادە کرد. ئەنجامی چاوپێکەوتنەکانمان بەم شێوەیەیە:

دیار فوئاد کە بانگەشەی ئەوە دەکرا ڕفێنراوە بەم شێوەیە قسەی کرد: من نەڕفێنراوم. بە ئیرادەی خۆم چووم. لەگەڵ ئەوەی پێداگیریم کرد، منیان بۆ ماڵەوە گەڕاندەوە. کاتێک بوومە ١٨ ساڵ جارێکیتر چووم." دایکیشی دەڵێت، "کوڕەکەم لە ماڵەوەیە. دەخوێنێت." باوکی دیاریش لەبارەی بانگەشەکەوە وتی، "لەعنەتیان لێدەکەن، ئەونەی خوێنی ئەوان دەفرۆشن، نابێت بانگەشەی بەم شێوەیە بکەن."

لینا عەبدولباقی کە بانگەشەی ئەوەدەکرا ڕژێنراوە وتی، "بۆ شەڕی دژی داعش ویستم بەشداری بکەم. دوای ئەوەی هەڤاڵان زانیان تەمەنم کەمە، منیان ناردەوە بۆ ماڵەوە." باوکی لینا کە ئەندامی قەسەدەیە دەڵێت، ئایا من کچی خۆمم ڕفاندوە؟ من ئەندامی قەسەدەم. ئەگەر ئەو بانگەشانە راست بن، دیارە من بە دەستی خۆم کچەکەمم ڕفاندووە."

جوودی عەدنان کە بانگەشەی ڕفاندنی ئەویش کرابوو، دەڵێت، "من بە ئیرادەی خۆم چووم. هەڤاڵان وتیان، کەی گەورە بووم دەتوانم بچم. دەرگای پارتەکەمان هەموو کاتێک کراوەیە." دایکی جوودی دەڵێت، "منداڵان کە دەبینن، بە هەموو شێوەیەک لەدژی گەلی کورد شەڕ هەیە، بە ئیرادەی خۆیان بەشداری لە ریزەکانی یەپەگەدا دەکەن."

رۆنیدا داری کە بانگەشە دەکرێت ئەویش ڕفێنراوە و بەهۆی کەمی تەمەنیەوە، سەردانی بۆ ریزەکانی یەپەگە قبوڵنەکرا دەڵێت، "لەسەر داواکاری خۆم چوومە ناو یەپەژە، بەڵام منیان گەڕاندەوە. دایکی رۆتیندا بەم شێوەیە باسی لە ئۆپەراسیۆنی ڕەشکردن و درۆی میتی تورک و هاوکارەکانی کرد، "منداڵێک بکەوێتە خوارەوە، دەڵێت، ئاپۆجییەکان ئەویان خستە خوارەوە. بۆ ئەوەی گەل لە پارتی دوور بخەنەوە، دەستیان بە شەڕی دەروونی کردووە."

یەکیک لەو منداڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت، ڕفێنراوە، فەتحی محەمەدە، باوکی فەتحی وتی، "بەرلە هەشت مانگ منداڵەکەمان چوو. ١٢ – ١٣ رۆژێک مایەوە. هەڤاڵان گەڕاندیانەوە. کوڕەکەم ئێستا لێرەیە." دایکیشی وتی، "خوا لێیان رازی بێت، کوڕەکەمیان گەڕاندەوە. ئێستا لە ماڵی خۆیەتی، لە گوندی خۆیەتی و کاری خۆی دەکات."

ئەسرین محەمەد کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، یەکێک لەو منداڵانەیە کە ڕفێنراوە. باوکی رایگەیاند، رژێمی ئێران بە زۆر بەڵگەیەکی پێ واژۆکردووە کە گوایە کچەکەیان ڕفێنراوە، بۆیەش بۆ باشوری کوردستان کۆچمان کرد و وتی، "کچەکەم خۆی بەشداری کرد. لە بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیدا شەهید بوو. بە ساختەکاری زاڵمەکان هەڵمەخەڵەتێن."

( @ProaktifAtolye ) لەگەڵ خانەوادەت هێلین فەهد، رێناس تاهیر، کەوسەر عەلی و دژوار خەلیل چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و باسی لە قسەی خانەوادەکان کرد. خانەوادەکان رایانگەیاند، منداڵەکانیان نەڕفێنراوەن و ئەو هەواڵ و بانگەشانەی کە باس لە ڕەشکردنی پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە دەکەن، دوورن لە ڕاستیەوە.

ف.ق