دوای ١٥ ڕۆژ لە ڕێگریکردن کاروانی مانگی سووری کورد گەیشتە شەهبا

کاروانێکی هاوکاریی مانگی سووری کورد، کە لە ٣ بارهەڵگر پێکهاتبوون گەیشتنە کانتۆنی شەهبا.

١٥ ڕۆژ دوای ئەوەی بازگەکانی حکومەتی دیمەشق ڕێگرییان لەتێپەڕینی کاروانەکە کرد، کاروانی هاوکاریی مانگی سووری کورد،  کە پێکهاتبوو لەسێ بارهەڵگر ئەمڕۆ پەڕینەوە بۆ ناو شەهبا. بارەکانی بارهەڵگرەکان بریتی بوون لە دەرمان، پێداویستی پزیشکی و یارمەتیە سەرەکییەکان.

خاڵەکانی پشکنینی حکومەتی دیمەشق ڕێگەیان نەدا، کاروانەکە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ تێپەڕێت، کە ئەو ڕێگرییەش لە چوارچێوەی سیاسەتی گەمارۆدان بوو لە دژی کۆچبەرانی عەفرین.

هاوکارییەکان بەسەر کۆچبەرانی عەفرین و لێقەوماوانی بومەلەرزەکەدا دابەش دەکرێت.

ژ.ت