دوای کۆمەڵکوژیەکە لە هەرێمی جزیرە ماتەمینی راگەیەندرا

دوای کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان، ماتەمینی راگەیەندرا. لەهەرێمی جەزیرە سەرجەم دوکانەکان داخران.

دەوڵەتی تورکی شەوی ١٩ی تشرینی دووەم بە شێوەی هاوکات هێرشی کردە سەر چەندین شاری رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی لە دێرک هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان و کۆمەڵکوژی کرد.

لە هێرشەکاندا ١٤ مەدەنی شەهیدبوون کە نۆ کەسیان لە دێرک شەهید بوون.

دوای کۆمەڵکوژیەکە ماتەمینی راگەیەندرا و لە هەرێمی جزیرە دوکانەکان داخران.

تەرمی شەهیدەکان بە مەراسیمی جەماوەری بەڕێدەکرێن و تەرمی ١٢ شەهیدیان لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید خەبات دێرک بەخاک دەسپێردرێن.

هـ . ب