دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندێكی تل تەمری كردە ئامانج

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندی خیبش لە رۆژئاوای شاری تل تەمریان كردە ئامانج و لەئەنجامدا هاوڵاتییەك بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسی هاوارنیوز، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندێكی لەرۆژئاوای شاری تل تەمر لە رۆژئاوای كوردستان كردۆتە ئامانج.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان؛ لەئەنجامی بۆردوومانەكەدا هاوڵاتیەكی مەدەنی بریندار بووە.

ژ.ت