دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەرناوەندی کارەبای تەل تەمر

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرهێرش دەکاتە سەرناوەندی کارەبای تەل تەمەر، زیانی پێگەیاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی تەل تەمەر تۆپباران دەکات.

لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بەکاتی هەرێمەکە ناوەندی کارەبای تەل تەمەرلەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە تۆپباران دەکررێت. بەهۆی زیان کەوتن لە ناوەندەکە کارەبای ناوچەکە پچڕا. ناوەندی کارەبای ناوچەکە لە نزیک بارەگای ‌هێزەکانی ڕووسیا هەڵکەتووە.

دەوڵەتی تورک لە کاتژمێر ١٠:٠٠ئەمڕۆدا گوندی فەقیا و کەتژمێر ٠٤:٠٠ گوندی دلداری تۆپ باران کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش بارەگای هێزەکانی رووسیا کە لە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەکە هەڵکەوتووە لە سەر رێگەی تەل تەمەر زگان-سەرێکانی لە لایەن تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کرایە ئامانج.

ک-ش