دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان

جارێکی دیکە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تۆپبارانی رۆژئاوای کوردستانیان دەستپێکردەوە و لە تۆپبارانی دوینێشدا هاوڵاتیەک لە کۆبانی بریندار بووە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوێنێ گوندی کۆریک-ی ڕۆژئاوای کۆبانێ-ی تۆپباران کرد، بە هۆیەوە هاوڵاتییەک بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەنبج کرا، کەمێک لەمەبەریش گوندی ترەند لە کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد و تا ئێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزاندراوە.
لە تۆپبارانەکەی دوێنیی داگیرکەردان لە کۆبانی هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد ئیسماعیل (ئەبو عومەر) بریندار بووە کەخەڵکی گوندی کۆریکە.

ف.ق