دەوڵەتی داگیرکەری تورک منبج و بابی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گوندی رۆژئاوای منبج و شارۆچکەی ئەریمای رۆژهەڵاتی بابی تۆپباران کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە دەوڵەتی تورک هەرێمەکەی تۆپباران کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە بارەگای گوندی شێخ ناسری رۆژئاوای منبجەوە، شارۆچکەی ئەریما و گوندی کۆرهۆریک، بۆخاخ و کاولکێی رۆژئاوای منبج، بە ٧٠ موشەک و هاوەن تۆپباران و موشەکباران کراون.

ف.ق