دەوڵەتی تورک ٤ کەسی دیکەی لە عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین و ناوچەکانیدا ٤ کەسی دیکەی ڕفاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، 'پۆلیسی سەربازی'، کە هێزی چەتە میلیشیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە لەناوچە دگیرکراوەکان، لە گوندی ئەمارای سەر بەناوچەی مابەتای عەفرین هاووڵاتییەکیان بە ناوی فاروق عەبدۆ محەمەد ڕفاندووە.

عەبدۆ محەمەد لەلایەن پۆلیسە چەتەکانەوە بردراوە بۆ ناوەندی ناوچەی مابەتا و بۆ ئازادکردنی داوای فیدیەیان لە بنەماڵەکەی کرووە.

هەمان گروپێ چەت لە گوندی دێر سوان لە ناوچەى شەرای عەفرین هاووڵاتییەکی تریان بە ناوی ڕەشید عەکاش ڕفاندووە.

هەروەها گروپێکی چەتەی سەر میتی دەوڵەتی تورک  دوو هاوڵاتییان بە ناوی زوهێر بێرقدار (لەدایکبووی ١٩٨٧ لە عەفرین) و خەلەف جومعە ئەل ئەحمەد (لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی مەروانییە) ڕفاند.

دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا تاوانی شەڕ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکات.

ڕفاندن، کوشتن، ئەشکەنجە، فیدیەسەندن لە هاووڵاتیاین، و تاڵانکردن بووە بە کردەوەی ڕۆژانەی دەوڵەتی تورک.

ژ.ت