دەوڵەتی تورک ٧ هاوڵاتی عەفرینی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٧ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند کە یەکێکیان ژنە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، سەربازانی تورک و چەتەکانی سەمەرقەندی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی کەفەر سەفرا و گۆرانی سەر بە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٧ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

لەناو کەسە ڕفێنراوەکاندا ژنێک بەناوی ئاکماز حەج عەبدۆ هەیە و چارەنووسی ڕفێنراوەکان نادیارە.

بەپیێ زانیاریەکان ڕۆژی هەینی لە گوندی کەفەر سەفرا زیاتر لە ٤٠ کەس ڕفێنرابوون.

ف.ق