دەوڵەتی تورک بارەگایەکی سەربازی نوێی دامەزراند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا بارەگایەکی سەربازی تری دامەزراند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوای عەین عیسا بارەگایەکی سەربازی تری دامەزراند. بارەگاکە کیلۆمەترێک لەسەر رێگەی (ام فۆر) و لە نزیک گوندی حوشانێ-یە. لە بارەگا نویکەدا ڕادار، زرێپۆشی سەربازی و چەکی قوورس جێگیر کراوە.

دەوڵەتی تورک لەماوەی ٣مانگدا  لە ٢ کم دوور لە ناوەندی  ناوچەی عەین عیسا ٣ بارەگای سەربازی دامەزراندووە.

دەولەتی تورک لە بارەگاکانی نزیک لە ڕێگەی ام فۆڕ بە ٣٢ کم لە قووڵایی خاکی سووریا سیستەمی ڕاداری جێگیر کردووە.

لە کاتی دامەزراندنی بارەگای سەربازی دەوڵەتی تورک تا ئیستا ، ٦ کەسی مەدەنی کوژران و ١٦کەسیتریش بریندار بوون.

ک-ش