دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆش چەندین ناوچەی رۆژئاوای بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆردومان دەکات.

هێرشەکان راستەوخۆ لە دژی مەدەنییەکان و ژێرخانی مەدەنی ئەنجام دەدرێت.

کاتژمێر ١٥:٠٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندەکانی سەیدا و خالدیەی عەین عیسا و رێگا ئێم فۆر بۆردومان کران.

دەورەبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ دوو گوندی بەنێی شێراوا  بە کاتیوشا بۆردومان کران. نزیکەی ٣٠ تۆپی کاتیوشا بەر گوندەکە کەوتن. هەروەها گوندی سۆخانەکیش بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر بۆردومان کرا.

هـ . ب