دەوڵەتی تورک چوار کەسی لە عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین چوار کەس ڕفاند

بەپێی سەرچاوەکان، چەتەکانی بەناو پۆلیسی مەدەنی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هێزێکی تیرۆریستیە لە عەفرین، لە ناوچەی جندرێس ٤ کەسی دیکەی ڕفاند.

ناوی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون بەم شێوەیەیە: مەحمەد خەلەف (٢٨) لە گوندی جەلەمێ، شەرقی حسێن عەبدولرەحمان حسۆ لە گوندی ئاشکا، عەلی مەحمود کەریم (٣٨) لە جندرێس و خەلیل حسێن حسۆ (٣٤).

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە بە ئەنقەست تاوان ئەنجام دەدات.

رۆژانە هاوڵاتیان دەڕفێنێت، دەکوژێت، ئەشکەنجە دەدات و داوای فیدیەیان لێدەکات.

ف.ق