دەوڵەتی تورک دیوارەکەی دەباتە ناو خاکی رۆژئاوا

دەوڵەتی توركی داگیركەر، دیوارە سنوورییەكەی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان، تێك دەدات ‌و دەیباتە خاكی ناوچەكانی گرێسپییەوە.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ بە ئامانجی پارچەكردن ‌و داگیركاریی زیاتر، سەربازانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، دەستیان كردووە بە تێكدانی دیوارە سنوورییەكەی سەر سنووری رۆِژئاوا ‌و بردوویانەتە خاكی ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە ناوچەكانی گرێسپی.

ئاژانسەكە لە زمانی چەند سەرچاوەیەكی ناوچەكەوە بڵاوی كردووەتەوە، دەوڵەتی تورك، دیوارەكەی بە قووڵیی ٧٠ مەتر لە سنووری گوندی كۆك تەبا لەنێوان هەرێمەكانی كۆبانی ‌و گرێسپی، بردووەتە خاكی ڕۆژئاواوە.

ف.ق