دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەرای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سەر بە ناوچەی عەفرینی تۆپباران کرد.

راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورک بە تانکەکانی دەستی بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی ئەلقەمیە و مەرەناز کردووە. لەسەر زیانەکان هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

شەوی ١ی ئەیلول گوندەکانی عەرەب حەسەن و سەیادە و ئەلدەندەنیەی منبج تۆپبارانکران. هەمان رۆژ گوندی سەیادەی باکوری رۆژئاوای منبج و ماڵێکی خەڵکی مەدەنی رووخێنرا.

١ی ئەیلول هەروەها گوندەکانی نەیرابیە و زۆزانی کانتۆنی شەهبا تۆپبارانکران.

دەوڵەتی تورک لە مانگی ئابدا هێرشەکانی بۆسەر شەهبام عەین عیسا، گرێ سپی و عەفرینی چڕتر کردەوە. بەم شێوەیە تاوانی گەورە لەدژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات.

مانگی رابردوو لە عەفرین و شەهبا هەموو رۆژێک هێرش ئەنجامدەدرا.

بەپێی دانیال کۆبانێ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی، داگیرکەران لە مانگی ئابدا ٦٠ جار ئاگربەستیان لە گرێ سپی پێشێل کردووە.

ف.ق