دەوڵەتی تورک گوندەکانی تەل تەمری تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گوندەکانی تەل تەمری تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورک کاتژمێر ١٤:٣٠ گوندی دردارای باکوری تەل تورم و گوندی تەل شەنانی ئاشوریەکانی تۆپباران کرد.

راگەیەنرا، بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی دروست بووە. زانیاری زیاتر ئاشکرا نەکراون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا. هەموو رۆژێک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات، هاوڵاتیان دەڕفێنێت و ئەشکەنجەیان دەدات. هێزە نێودەوڵەتیەکان لەبەرانبەر ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک بیدەنگن.

ف.ق