دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکی عەفرینی بە ئەشکەنجە کوشت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زیندانی ئەلڕاعی عەزاز هاوڵاتیەکی عەفرینی کوشتووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە عەفرینی داگیرکردووە، هاوڵاتیەکی بە ناوی سلێمانی نوری نەعمان کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە زینداندایە، لە زیندانی ئەلڕاعی عەزاز بە ئەشکەنجە کوشتووە.

سلێمان نوری نەعمانی ٥١ ساڵ خەڵکی گوندی بۆزکی عەفرینە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنرابوو.

مەولودە نەعمانی ٦٤ ساڵەش کە لە هەمان خێزان بوو لە مانگی ئایاردا لە زیندانی ئەلڕاعی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکەوە کوژرابوو.

ف.ق