دەوڵەتی تورک هاووڵاتییانی مەدەنیی لە منبج و شەهبا بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکووری رۆژئاوای منبج گوندێکی بۆردومانکرد و لەو هێرشەدا زیان بە چەندین ماڵی هاووڵاتییان گەیشت. هەروەها گوندێکی شەهباشی تۆپبارانکرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەبارەگای گوندی یاشلی لە باکوور و رۆژئاوای منبجی داگیرکراوەوە، گوندی سەیدا-یان تۆپبارانکرد.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەو هێرش و تۆپبارانەوە زیانێکی زۆر بە ماڵی هاووڵاتییانی گوندی سەیدا گەیشتووە.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات.

بەپێی ئەو وێنانە، کە ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بڵاویکردوونەتەوە، ئەوە دەبینرێت، کە زیانێکی زۆر بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

داگیرکەران گوندێکی شەهبایان بۆردومان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مشێرفەیان لە کانتۆنی شەهبا تۆپبارانکرد.

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامیی هەیە.

ژ.ت