دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ناوچەی خەڵکی مەدەنی

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر ژینگەی مەدەنیی عەین عیسا، تل تەمر و منبج لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر ژینگەی مەدەنی تل تەمر وعین عیسا و منبج.

لە ١٦ی ئابدا دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر، هەروەها بە ئۆبۆس و هاوەن هێرشی کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و منبج.

عەین عیسا، ڕێگای ئێم4 و گوندەکانی مەعلەق، سەیدا، دیبیس، هشان و خالیدیە چەند ڕۆژێکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە تۆپباران دەکرێن.

دەورەبەری منبج چەندین هەفتەیە بە بەردەوامی تۆپباران دەکرێت.

بە تایبەتی گوندەکانی سەیادا، ئەلجاموسیە، مەزارت ئەل دیلوان، یاسین ئەلعەرەب، قڕت وێران، گرهوتوک، ئەلبو حەیج، ئوم ئەدەسە، کاوکلی، ئەلبۆخاز، ئەلیالانی، تۆخار، ئەریما، هۆشەریە، ئوم مەجلود، دەندەنیە، مەزرەعە ئەل فاواریس و ئەل فازریسی باکور و رۆژهەڵاتی منبج دەکرێنە ئامانج.

ئەم هەفتەی دوایی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لانیکەم ١١ جار بە ئۆبۆ س و هاوەن هێرشی ئەنجامداوە. لە هێرشەکاندا زیانێکی زۆر بەر ماڵ، باخ و زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیان مەدەنی کەوتووە.

ف.ق