دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر منبج و تل ڕەفعەت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر منبج و تل ڕەفعەت.

ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندەکانی عەرەب حەسەن، عەون دادات و سەیدای باکوری ڕۆژئاوای منبج-یان بۆردوومان کرد. تۆپبارانەکە تا ئێستاش بۆ سەر گوندی عەون دادات بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە عەزاز و مارعی داگیرکراوەوە و دەیان تۆپیان ئاڕاستەی ناوچەی تل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا کردووە.

هێرشەکە کاتژمێر ١١:٠٠ هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانێک لە دژی داگیرکاری ئەنجامدرا.

لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و ئەو هێرشانە ئیدانە دەکرێن.

ژ.ت