دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر منبج: ژنێک و منداڵێک بریندار بوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر منبج و لە ئەنجامدا ژنێک و منداڵێک بریندار بوون.

ئەنجومەنی سەربازی منبج راگەیەنراوێکی لەسەر ماڵپەری خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر ٠٢:٠٠ ئەنجامدراوە.

لە گوندی تۆخار کە داگیرکراوە، گوندی عەون ئەلداداتی باکوری منبج تۆپبارانکرا.

ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا جگە لە برینداربوونی ژنێک و منداڵێک، زیانی ماددی بەر گوندەکە کەوتووە.

ف.ق