دەوڵەتی تورك هێرشی كرد؛ سەربازانی حكومەتی سوریا بریندار بوون

دەوڵەتی توركی داگیركەر هێرشی کردە سەر گوندی ئۆمولكەیف لە رۆژئاوای شارۆچكەی تلتەمەر. لەهێرشەكەدا شەش سەربازی حكومەتی سوریا بریندار بوون.

سەرلەبەیانی ئەرتەشی توركی داگیركەر بەهاوكاری چەتەكان بەسەختی گوندی ئۆمولکەیف لە رۆژئاوای شارۆچكەی تلتەمەریان بۆمباران كرد و لەئەنجامدا شەش سەربازی هێزەكانی پاراستنی سنوری رژێمی سوریا بریندار بوون.

سەربازە بریندارەكانیان گۆاستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لەتلتەمەر.

نزیكەی سەد هاوەن و موشەكیان ناوە بەگوندەكەوە

ئەرتەشی توركی داگیركەر و چەتەكانی نزیكەی سەد گولە هاوەن و موشەكیان ناوە بەگوندی ئۆمولکەیفەوە و هاوكات لەئەنجامی بۆردوومانەكەدا زەرەر و زیانی زۆر بە ماڵ و مۆڵكی خەڵكی هەرێمەكە گەیشتووە. بەگوێرەی زانیاریەكان كارەبای تەلتەمەریش بەهۆی بۆردوومانەكانەوە لە ئێستادا پچڕاوەو كارەبا نییە.

ژ.ت