دەوڵەتی تورک هەزاران داری زەیتونی تاڵان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی باسوفان و حەیدەری شێراوای عەفرین ٢٥٠٠ داری زەیتونی بڕییەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان چەتەکانی فەیلەق ئەلشام و ئەو دانیشتوانەی کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێناونی بۆ عەفرینی داگیرکراو نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠ داری زەیتونیان و داری دەکەی گوندەکانی برج حەیدەر و باسوفانیان بریوەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان دارەکانی هاوڵاتیانی کورد محەمەد خالید گوڵە خەیری، محەمەد عوسمان گوڵە خەیری، نەبۆ محەمەد گوڵە خەیری، عومەر بەشیر گوڵە خەیری، ئەحمەد مەحمود گوڵە خەیری، خەلیل نەبۆ گوڵە خەیری، زوهێر خالید گوڵە خەیری، عوسمان بەنۆ گوڵە خەیری، محەمەد حەسەن حەج ماسرۆ، حەمید کەمال حەسەن و عەدنان سلێمان حەسەن بڕدراونەتەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ماوەی پێنج ساڵە دانیشتوانی ناوچەکە دەچەوسێننەوە وئەشکەنجەیان دەدەن.

هـ . ب